له‌ژێر چاودێرى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتى يه‌كێتى ناوه‌ندى كيك بۆكسينگى كوردستان برياره سبه‌ى پێنج شه‌ممه 29ى 8 تا 31ى 8 پالهوانيهتى كيك بۆكسينگ به‌به‌شدارى 20 يانه بۆ ئاستى پێشكه‌وتوان له‌شارى دهۆك دێته ئه‌نجامدان . عه‌دنان نورى سه‌رۆكى يه‌كێتى ناوه‌ندى كيك بۆكسينگى كوردستان بهپێگهى فه‌رمى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى راگه‌ياند :ياريه‌كان له‌م پالهوانيهتيهدا بۆ 10 كێش ئه‌نجامده‌درێت ودوايى كۆتايى هاتنى ياريهكانيش له‌و پالهوانيهتيهدا هه‌لبژارده‌ى كوردستان ده‌ست نيشاندهكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بێت لهپالهوانيهتى نێوده‌وله‌تى يۆنان . سه‌رۆكى يه‌كێتى كيك بۆكسينگ راشيگه‌ياند به‌شدارى كردنى هه‌لبژارده‌ى كوردستان لهپالهوانيهتى يۆنانى نێوده‌وله‌تى دوايى ئه‌و رێكهوتنامهيه هات كه‌پێشتر له‌نێوان يه‌كێتى كيك بۆكسينگى جيهانى و لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان ئه‌نجامدراوه .