لەخولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێرو رووبەرووی كەربەلا دەبێـتەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بریارە ئەمرۆ دووشەممە لە یارییەكی دواخراوی خولەكە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لەكاتژمێر30-4 دوای عەسر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانە رووبەرووی یەكتری ببنەوە، یانەی هەولێر بۆئەم یارییە ئامادەكاری باشی كردوە نیازی بەدەست هێانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی زیاتر خۆی لە پێشەنگی یانەكان نزیكتر بكاتەوە ڕكابەری یانەكانی پێشەوە بكات بۆ شەڕكردن لەسەر نازناوی خولەكە، لەبەرامبەریشدا یانەی كەربەلا كە هیچ هاویەكی ئەوتۆی نەماوە بۆئەوەی كێبركێ ئەنجامی باش بكات و تەنیا بۆئەو یارییەكی ئاسایی وایە، یاریزانانی هەولێر تەواو ئامادەن بۆئەم یارییە جگە لە هاوار مەلا محەمەد و هەڵگوردی برای نەبێت یاریزانانی تری یانەی هەولێر ئامادەن بۆئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە بۆئەوەی بتوانن ئەنجامی باش تۆماربكەن، لەبارەی یارییەكە بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: ئێمە بۆئەم یارییە گرنگە ئامادە كاری باشمان كردوە دەمانەوێ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین بۆئەوەی بتوانین كێبركێ بۆئەنجامی باش بكەین و بتوانین لە یارییەكانی داهاتووش ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت و زیاتر خۆمان لە پێشەنگی یانەكان نزیك بكەینەوە كە ئێستا چەند یانەیەك هەوڵ بۆئەنجامی باش دەدەین، ئێمەش بۆئەم یارییە پڵانی باشمان داناوە یاریزانانی خۆمان متمانەی تەواویان هەیە كە دەتوانن ئەنجامیان باش بێت و لە هەفتەی ڕابردووش خالێكمان بەدەست هێنا بۆیە لە یارییەكەی ئەمرۆ ئامانجمان سەركەوتنی گرنگە و داواش لە هاندەرانی یانەكەمان دەكەین پشتیگری یاریزانانی یانەكەمان
بكەین.جێگای ئاماژە كردنە یانەی هەولێر خاوەنی 61خاڵە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكان دێت.
