لە خولی بالەی بژاردەی كوردستان ئەمرۆ هەولێرو پێشمەرگە سلێمانی چاویان لە سەركەوتنە
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی بالەی بژاردەی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی چوارەمی خولەكە بریارە سێ یاری گرنگ لە چوار چێوەی یارییەكانی خولەكە ئەنجام بدرێت، لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی هەولێرو ئەكاد ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە ، بۆئەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە و هەردوو یانەش چاویان لەبەدەست هێنانی سەركەوتنە لە یارییەكەدا، یانەی هەولێر نیازی درێژە دان بە ئەنجامە باشەكانی هەیە و لەبەرامبەریشدا یانەی ئەكاد لە چاوەڕوانی بەدەست هێنانی سەركەوتن و قەڕەبوو كردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردووە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی لە دوای بەدەست هێنانی چوارەم سەركەوتنی لەسەر یەك دەگەرێت كاتێك لە یارییەكی تاڕادەیەك ئاسان میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهید دەكات، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەسەردەستی ڕاهێنەری بەتوانا دكتۆرسەلاح ئامادەكاری باشی ئەنجام داوە، لە هاوینە هەواری پیرمامیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی شەقلاوە و شۆریجە بەیەك دەگەن لەم یارییەشدا یانەی شەقلاوە چاوی لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە بۆ قەڕوبوكردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردوو، لەبەرامبەریشدا یانیە شۆریجە نیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشی هەیە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش پێشنگی یانەكانی گرتوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
