پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە درێژ كچانی سلێمانی و كوڕانی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوان بوون

پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە درێژ   كچانی سلێمانی و كوڕانی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوان بوون
كارزان كانەبی

لەسەر دەریاچەی دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی مەلەوانی كوردستان و لەژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەبەشداری 23یانەی شارەكانی كوردستان وزیاتر لە 70 یاریزانی پاڵەوانێتی ماوە درێژەی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی كوڕو كچی بەشداربوو كێبركێ‌ بەهێزیان دەكرد بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی بەرێوەچونی ئەم پاڵەوانیتیەكەش رێبوار عەلی سەرۆكی یەكێتی مەلەوانی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: پاڵەوانیتیەكە بۆماوەی یەك رۆژ بوو چونكە یارییەكانی پاڵاوتنمان نەبوو بۆیە بۆماوەی یەك رۆژمان بەرێ‌ كرد، لە ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتوان و لاوان بوو بۆكچانیش بۆئاستی تاك بوو ، ئاستی پاڵەوانیتیەكەش بەرز بوو 23یانەی شارەكانی كوردستان بەشداریان كردبوو، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەیە.

ئاستی تاكی كچان

1-ترێ عومەر-سلێمانی

2-چرۆخالید-سلێمانی

3-ئەژین كاوە-سیروانی نوێ‌

ئاستی پێشكەوتوان

1-پێشمەرگەی هەولێر

2-دوكان

3-غازی شیمال

ئاستی لاوان

1-جیهان

2-غازی شیمال

3-دوكان
Top