خولی بەهێزكردنی زانیاری بۆمامۆستایانی وەرزشی 21رۆژ دەخاێنێ‌

خولی بەهێزكردنی زانیاری بۆمامۆستایانی وەرزشی 21رۆژ دەخاێنێ‌
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە مامۆستایانی وانەی وەرزشی و خزمەت كردنی زیاتریان بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی زانیاری یارییە وەرزشیەكان ، وەكو پرۆگرامی سالانەی خۆیان بەرێوەبەرایەتی چاڵاكی و وەرزشی و دیدەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆماوەی 21 رۆژ هەڵدەستێ‌ بە كردنەوەی خولەكانی یاری (تۆپی بالە و تۆپی باسكە و تۆپی فوتساڵ و یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان و دیدەوانی) بۆ سەرجەم مامۆستایانی وانەی وەرزشی لە سنوری هەریەك لە پەروەردەی قەزاكان(ناوەندی هەولێر،دەوروبەری هەولێر، مێرگەسۆر، مەخمور، دەشتی هەولێر، رواندز،سۆران، چۆمان ، كۆیە، شەقلاوە، خەبات)، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم خولەش مامۆستا حەكیم كانەبی بەرێوەبەری چاڵاكی و وەرزشی و دیدەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی چاڵاكی و دێدەوانی هەولێر وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی مامۆستایانی وەرزشی و پڕ كردنیان لە زانیارییەكانی یارییەكانی تۆپی بالە و تۆپی باسكە و تۆپی فوتساڵ و یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان و دیدەوانی خولێكی سێ‌ هەفتەیان بۆمامۆستایانی وەرزشی لە سنوری هەر یازدە پەروەردەی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدەین رۆژانە وانەكانی خولەكان لەلایەن مامۆستایانی پسپۆر لە یارییەكان دەگوترێتەوە بەهەردوو شێوازی تێۆری و پراكیتكی ، لێرەوەش دەمانەوێ‌ سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بكەین كە بەردەوام پشتگیریمان دەكات بۆ زیاتر پێش خستنی وانەی وەرزشی لە قوتابخانەكان هەوڵیش دەدەین لەم خولانە زۆرترین زانیاری بە مامۆستایانی بەشداربوو لەخولەكە بدەین.
Top