لاوانی خانەقین پاڵەوانی كوردستان بوون

لاوانی خانەقین پاڵەوانی كوردستان بوون
كارزان كانەبی

لە شاری خانەقین لەسەر یاریگای ئەو شارە بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتیەكە و ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی یاری كۆتایی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی خانەقینی خاوەن یاریگاوبرایەتی شاری هەولێر رووبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن بوون لە یارییەكەدا سەرئەنجامیش لاوانی یانەی خانەقین بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران توانیان یارییەكە بۆبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ ،نازناوی خولەكە بۆیاخۆیان بەدەست

بهێنین و شان بە شانی یانەی برایەتی گەشتنە خولی لاوانی نایابی یانەكانی كوردستان، لەبارەی شكستی یانەی برایەتیش نزار نوری راهێنەری لاوانی یانەی برایەتی هۆكاری شكستەكەی گەڕاندەوە بۆچەند هۆكارێك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە لە یارییەكە ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد بەڵام یاریزانانی ئێمە هیلاك و ماندووبن بەهۆی ماوەی زۆری رێگاكەكە كە هەشت كاتژمێر بوو، دواتریش ناوبژیوانی یارییەكە لە تایمی دووەم چەند هەلەیەكی كرد ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر مان، ئێمە دەست خۆشی لە یەكێـی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان دەكەین، بۆساڵێ‌ داهاتووش لە خولی لاوانی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بە تیپێكی بەهێزەوە بەشداری دەبین لە كۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
Top