شنایدەر ئامادەیە یاری بۆ مان یونایتد بکات

شنایدەر ئامادەیە یاری بۆ مان یونایتد بکات
ویسڵی شنایدەری هۆڵەندی ، یاریزانی یانەی گەلاتە سەرای تورکی ، هیوای وایە ڕووبکاتە یانەی مان یونایتدەوە بۆ یاری کردن.

شنایدەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان دەڵێت " بەردەوام بیر لەوە دەکەمەوە کە یاری بۆ یانە گەورەکان بکەم ، دەمەوێت ڕووبکەمە خولی ئینگلزییەوە لە داهاتوودا ،بە تایبەت یانەی مان یونایتد.

پێشتر شنایدەر یاریزانێکی دیاری یانەی ئینتەر میلان بووە ، لە ڕابردووشدا یانەی مان یونایتد ئامادەبووە گرێبەستی پێشکەش بکات.


خەندان







ویسڵی شنایدەری
Top