بنزیمە ناچێتە ئارسیناڵ
بەڕێوەبەری کارەکانی بنزیمە دەڵێت " سەرجەم پڕوپاگەندەکان دورن لە ڕاستیەوە کە باس لە چوونی بنزیمە دەکەن بۆ یانەی ئارسیناڵ و هیچ گفتوگۆیەکیش لە نێوان ئیدارەی ئەو دوو یانەیەدا نیە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا " کەریم دجزیری" ، بەڕێوەبەری کارەکانی کەریم بنزیمە دەڵێت " دەتوانم تەئکید لەسەر مانەوەی بنزیمە بکەمەوە و بە هاندەرانیش ڕادەگەیەنم بنزیمە تا کۆتایی ژیانی وەرزشی هەوڵدەدات لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە.
خەندان
