لوئەی سەڵاح گۆڵكاری مێژوویی یانەی هەولێرە
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە میانەی یارییەكی دواخراوی خولی یانە بژاردەكانی عێراق یانەی هەولێر لە بەغدا لەگەڵ یانەی شوڕتە بە گۆڵێك یەكسان بوو. گۆڵەكەی هەولێر لە لایەن هێرشبەر لوئەی سەڵاحەوە تۆماركرا.
لوئەی گۆڵی ژمارە 100 لەگەل هەولێر تۆمار كرد و توانی ببیتە گۆڵكاری مێژوویی یانەی هەولێر، ئەو ژمارەیەش یەكەم جارە لەلایەن هێرشبەرێكی ئەو یانەیە تۆمار بكریت.
لوئەی سەڵاح ساڵی 2007 پەیوەندیی بە هەولێرەوە كرد و توانیویەتی دووجار ببێتە گۆڵكاری خولی عێراق لەگەل یانەی هەولێردا .
KFA
