ئیدارەی چێڵسی داوایەکی مۆرینۆ ڕەتدەکاتەوە بۆ کڕینی ئیتۆ
پێشتر مۆرینۆ هەوڵیدا ئیتۆ بکڕێت لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ، بەڵام یانەکەی ڕەتیکردەوە ئەویش بەهۆی زۆری تەمەنییەوە کە لە سەرو سی ساڵییەوەیە.
بەڕێوەبەری کارەکانی ئیتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " جۆرناڵی"دەڵێت " مۆرینۆ داوای ئیتۆی کرد ، بەڵام ئیدارەی یانە لەندەنییەکە ڕەتیان کردەوە ، ئەویش بەهۆی سیاسەتێکی نوێوە کە ئەو یانەیە پەیڕەوی دەکات، ئەویش نایەوێت یاریزانێک بهێنێت تەمەنی لە 30 ساڵ بەرەو سەر بێت.
خەندان
