پڕجەماوەرترین یانەكانی جیهان مانچستەر یونایتد، بەرشلۆنە، ریال مەدرید

پڕجەماوەرترین یانەكانی جیهان مانچستەر یونایتد، بەرشلۆنە، ریال مەدرید
بەپێی راپۆڕتێك كە ماڵپەری سپۆرت نێت بڵاوی كردۆتەوە پێنج یانەی جیهانی ژمارەی هاندەرانیان لە 100 ملیۆن كەس تێپەڕی كردووە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پڕ جەماوەرترین یانەی جیهانە دوای ئەوەی ژمارەی هاندەرانی لە 350 ملیۆن هاندەر زیاترە، یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەپلەی دووەم هات دوای ئەوەی ژمارەی هاندەرانی گەیشتە 260 ملیۆن هاندەر، یانەی ریال مەدرید لەپلەی سێیەم هات بەگەیشتنی ژمارەی هاندەرانی بۆ 180 ملیۆن كەس، هەریەك لە یانەكانی چێلسی و ئەرسنال ژمارەی هاندەرانیان لە 100 ملیۆن زیاترە. ئەمەش ریزبەندی 10 یانەی جیهانە لەرووی ژمارەی هاندەرانیەوە:-
1-یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی 350 ملیۆن هاندەر
2-یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی 260ملیۆن هاندەر
3-یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی 180 ملیۆن هاندەر
4-یانەی چیلسی ئینگلیزی 140ملیۆن هاندەر
5-یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی 115 ملیۆن هاندەر
6-یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی 98 ملیۆن هاندەر
7-یانەی لیڤەرپۆلی ئینگلیزی 70 ملیۆن هاندەر
8-یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی 50 ملیۆن هاندەر
9-یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی 24 ملیۆن هاندەر
10-یانەی یۆڤانتسی ئیتالی 21 ملیۆن هاندەر
Top