سامویل ئیتۆ: مۆرینهۆ راهێنەرێكی بێ هاوتایە

سامویل ئیتۆ: مۆرینهۆ راهێنەرێكی بێ هاوتایە
ئەستێرەی كامیرۆنی سامویل ئیتۆ هیواخوازە جارێكی دیكە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری پورتوگالی جۆزی مۆرینهۆ یاری بكاتەوە، ئیتۆ خاوەن گەورەترین مووچەیە لە مێژووی تۆپی پێدا بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لەساڵێكدا لەگەڵ یانەی ئانژی رووسی ئێستا لە لیستی فرۆشتن دانراوە. دوای ئەوەی خاوەن یانەی ئانژی رووسی سلێمان كوریمۆڤ تووشی كێشەیەكی دارایی هات كە ناچاری كرد سەرجەم یاریزانە ئەستێرەكانی بفرۆشێت.
ئیتۆی تەمەن 32 ساڵ لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماراكای ئیسپانی گوتی : مۆرینهۆ راهێنەرێكی بێ هاوتایە، لەگەڵ زۆر لەراهێنەران كارم كردووە، بەڵام كەسیان وەك مۆرینهۆ نەبووە خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە، هیوادارم جارێكی دیكە لەژێر سەرپەرشتی ئەو كار و یاری بكەم، لەگەڵ مۆرینهۆ هیچ یاریزانێك هەست بەبێزاری ناكات...لەلایەكی دیكەوە ئیتۆ هەواڵی پەیوەندیكردنی بەیانەی ناپۆلی رەتدەكاتەوە.
Top