بـــــەمــــەبــــــەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی تیپەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك بۆساڵێكی تر متمانەی بەخشیەوە بە فەجر ئیبراهیمی راهێنەری سوری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای یانەی دهۆك دەستەی كارگێڕیی یانەكە بۆوەرزێكی تر متمانەی بەخشیەوە بە فەجر ئیبراهیم بۆئەوەی ساڵێكی تر سەرپەرشتیی مەشقی یانەی دهۆك بكاتەوە لە خولی بژاردەی عێراقی هەر چەندە لەئێستادا چوار هەفتە ماوە بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی بۆئەوەی لەم وەرزە بتوانن ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی ئێستا بەدەست بهێنین، لەبارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستی راهێنەری یانەكەش محەمەد عەلی ئەندامی دەستەی راگەیاندنی یانەی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی لە وەزری داهاتوو بتوانین ركابەری یانەكانی تری كوردستان و عێراق بكەین لە خولی بژاردە، هەر چەندە ئێستاش چەند هەفتەیەكی ماوە یارییەكانی خولی بژاردە بە كۆتایی بێت، بەڵام دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان پێی باش بوو بۆساڵێكی تر متمانە ببەخشێتەوە بە فەجر ئیبراهیم، گوتیشی دەستەی راهێنەرانی یانەكەمان وەكو خۆی دەمێنێتەوە كەبریتین لە هەریەك لە خالید محەمەد سەبار و كاوە ئیبراهیم وەكو یاریدەدەرو راهێنەری گۆڵچیەكانی یانەكە بەردەوام دەبن، لە بارەی هێنانی راهێنەرێكی هێزی جەستەیی ناوبراو گوتی: لە ئێستادا سێ راهێنەری وڵاتانی توركیا و ئێران و ژاپۆنی لە سەر هێنانن بۆ یانەی دهۆك بەڵام یەكلایی نەبۆتەوە، راهێنەری یانەكەمان كێێ پێ باشتر بێت ئەو دەست نیشان دەكات، لە هەمان كاتیشدا ئەمساڵ راهێنەر بڕیاری ئەوەی داوە گۆڕانكاری گەورە ئەنجام بدات لە ریزی تیپەكەی و بەهێنانی چەندین یاریزانی پیشەگەری بەتوانا، لەبارەی ساڵح سەدیریش گوتی: تاكو ئێستا دەستەی كارگێڕی بڕیاری دوورخستنەوەی نەداوە،بەڵام راهێنەری یانە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە هیچ پێویستی بە تواناكانی ئەم یاریزانە نییە، لەبارەی بڕی گرێبەستی راهێنەری ناوبراو گوتی: تائێستا لەسەر پارە رێك نەكەوتووین دەستەی كارگێڕی كۆبوونەوە دەكات بۆدیاری كردنی بڕی گرێبەست و مووچەكەی.