دوای 22ساڵ خزمەت كردن لە ریزی یانەی هەولێر وەكو یاریزان و یاریدەدەرو راهێنەر بەڵام بەهۆی دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتیی یانەكەو هێنانی ئەكرەم سەلمان بۆشوێنی ئەو، عومەر مەجید بڕیاری وازهێنانی یەكجارەكی دا لە پۆستی راهێنەرایەتیی یانەی هەولێر، لە بارەی وازهێنانی لە یانەی هەولێر عومەر مەجید بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: من دوای 22ساڵ خزمەت كردن لەم یانەیە ئێستا دەستبەرداری یانەكە بووم بە شێوەیەكی فەرمی و بڕیاری ئەوەم داوە نەگەڕێمەوە یانەكە، تاكوئێستاش ئەوان هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە لەسەر دەست لە كاركێشانەوەم و قسەیان نەكردووە، لەم بارەیەوە من ناعەدالەتی زۆریشم بینیوە لە وەرزش، هەر بۆنموونە یانەی هەولێر هیچ قسەیەكی نەبوو لەسەر شكستەكانی رادان كە چەند یاری لەسەر یەكی دۆڕاند منیش یانەكەم لە بارودۆخێكی خراپ وەرگرت و یانەی هەولێرم لە پلەی هەشتەمەوە كردە پلەی سێ یەم ئەوەش دەستكەوت بوو،كەچی راهێنەری تریان هێنا، دیارە ئیدارەی یانەی هەولێر قبوڵی شكست ناكات، رادان یانەی هەولێری لە جامی ئاسیاش دوورخستەوە كەس قسەی لەسەر ئەم بابەتە نەكرد لە كاتێك من تیپێكی شپرزەم لە ئەستۆ گرت و سەرم خست بەڵام ئێمە كە راهێنەری خۆماڵین ئەوە هیچ كەس حیسابمان بۆناكات، لەبارەی داهاتووی خۆشی ناوبراو گوتی: ئەم ماوەیە پشوو دەدەم دەمەوێ بچمە خولێكی راهێنەرایەتی ئاسیا بەدەست بهێنم.