سیروانی نوی پاڵەوانی یانەكانی سلێمانی بوو

سیروانی نوی پاڵەوانی یانەكانی سلێمانی بوو
بەسەرپەرشتیی یەكێتیی تۆپی پێی لقی سلێمانی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی یانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە بە خولی رەمەزان ناسراو بوو كۆتایی هات كە هەشت یانەی نێو شاری سلێمانی و دەوروبەری شەوانە یاریەكانیان لە نێوانیان ئەنجام دەدرا، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یانەی سیروانی نوێ وپێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاریی كۆتایی خولەكە، لەسەر یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمانی هەردوو یانەی سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، لە ئەنجامی كۆتاییشدا هەردوویانە بە گۆڵێك یەكسان بوون، گۆڵی یانەی پێشمەرگە یاریزان (دیلان سۆران) تۆماری كرد،گۆڵی یەكسان بوونی سیروانی نوێ لەرێگای یاریزان(هەردی سەیفەدین)تۆمار كرا، دواتریش پەنا برایە بەر لێدانی سزای یەك لاییكەرەوە و لە ئەنجامی كۆتاییشدا یانەی سیروانی نوێ توانی یارییەكە بە سوودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەست هێنا،دواتریش لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵاتی تیپ و یاریزانە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
فۆتۆ/ سدیق عەوالی
Top