لە خولی بژاردەی عێراق هەولێر و سلێمانی بە خالێك رازی بوون و دهۆكیش سەركەوتنی تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەی عێراقی لە هەفتەی 32ی قۆناغی دووەم ، لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی عێراق چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوو، یانەی هەولێرلەسەر یاریگای نەفت لە شاری بەغدا رووبەرووی یانەی تەلەبە بووە وە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر هەموو هەلوێكیان خستەگەڕ بۆئەوەی بتوان سەركەوتن لە یارییەكەدا تۆماربكەن و كێبركێ بەدەست هێنانی نازناوەكە بكەن،لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەولێر چەندین هێرشی بەرنامە دارێژراویان بردە سەرگۆڵی یانەی تەلەبە لەرێگای هەریەك لە یاریزانان لوئەی سەلاح و ئەمجەد رازی و سەعد عەبدول ئەمیرو نەدیم سەباغ و لەخولەكی 18ی یارییەكە سەعد عەبدول ئەمیرگۆڵی یەكەم تۆماربكاتو لەخولەكی 38ی یارییەكەش ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆ یانەی تەلەبە گرت و یاریزانی پیشەگەری میسری مستەفا جەلال توانی گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكات، لە خولەكی 55ی یارییەكەش هاوار مەلا محەمەد توانی گۆڵی دووەمی یانەی هەولێرتۆماربكات، لە خولەكەكانی كۆتایشدا لە 94ی یارییەكە عەباس رەحیم بەلێدانی بەهێز توانی گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی یانەی تەلەبە تۆماربكات و هەردوویانەش بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە و ناوبژیوانی یارییەكەش هەریەك لەیاریزانان ئەمجەد رازی و سەعد عەبدول ئەمیری بە كارتی سور خستە دەرەوە و یاریزانێكی یانەی تەلەبەشی دوورخستەوە،لە شاری كەربەلاش لەیارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی سلێمانی و كەربەلا بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا هەردوویانە نەیان توانی تۆری گۆڵی یەكتری بهەژێنن و یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و هەردوویانەش بە خلێك رازی بوون، لەشاری بەغداش یانەی جەوییە لە
یارییەكی بەهێزدا لە یانەی زاخۆی بردەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی مینای شاری بەسرەی بردەوە بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ بە یانەی نەفتی باشور دۆڕا، ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
زەورا-نەفت(4-0)گۆڵ
شورتە-بەغداد(1-1)گۆڵ
نەجەف-مەسافی(1-0)گۆڵ
كارەبا-سناعە(1-1)گۆڵ
ریزبەندی یانەكان
1-شورتە 67خاڵ
2-زەورا 63خاڵ
3-جەوییە 62خاڵ
4-هەولێر60خاڵ
5-دهۆك54خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
