درێسی گاریس بەیڵ لە بازاڕەکاندا مەدرید دەفرۆشرێت

درێسی گاریس بەیڵ لە بازاڕەکاندا مەدرید دەفرۆشرێت
هەرچەندە تاکوو ئێستا هاتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکلا نەبۆتەوە ، بەڵام لە ئێستادا ناوی گاریس بەیڵ بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لەبازاڕەکانی ووڵاتی ئیسپانیا وبە تایبەت شاری مەدرید دەفرۆشرێت.

هاندەران چاوەڕوانی یەکلا کردنەوەی گرێبەستی گاریس بەیڵن ، کە گفتوگۆکان لە نێوان تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە وکۆتایی نەهاتووە.

هەندێک لە بازرگانەکان ، درێسی گاریس بەیڵیان دروست کردووە کە ژمارە ١١ی لە ریاڵ مەدرید پۆشیوە ، کە زۆربەی ڕۆژنامەکان پێیان وایە ئەو ژمارەیە بۆ گاریس بەیڵ دانراوە لە ڕیاڵ مەدرید.



خەندان
Top