مان یونایتد نرخێک بۆ کڕینی کاکا و ئۆزێل پێشکەش دەکات

مان یونایتد نرخێک بۆ کڕینی کاکا و ئۆزێل پێشکەش دەکات
یانەی مان یونایتدی هەڵگری نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی وەرزی ڕابردوو ، ئامادەیە یاریزان بکڕێت بۆ هێڵی ناوەڕاستی و گرێبەست پێشکەشی یانەی ڕیاڵمەدرید بکات بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو بەدەستهێنانی هەردوو یاریزان ، مەسعود ئۆزێل و ڕیکاردۆ کاکا.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ، مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لاری نیە لەوەی کە یانەکەی جێبهێڵێت ، ئەوش لە کاتی هاتنی گاریس بەیڵ بۆ یانەکە و داگیر کردنی هێڵی ناوەڕاست.

لەلایەکی دیکەشەوە ، ئەنچیلۆتی ڕاهینەری یانەی ڕیاڵ لاری نیە لە ڕۆشتنی ڕیکاردۆ کاکا لە یانەکەیاندا.




خەندان
Top