فەڕەنسا ڕووبەڕوی ئوستوڕاڵیا دەبێتەوە
یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا لە بەیانێکیدا ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایەگیاندووە ، هەڵبژاردەی ووڵاتەکەیان موانداری هەڵبژاردەی ئوستوڕاڵیا دەکات.
یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بڵاویکردۆتەوە ، لەم ساڵدا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوستوڕاڵیا ئەنجامدەدەن لە یاریگای پارک دی برینس لە شاری پاریس.
یارییەکە لە 11 ی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا دەبێت وئەمەش چوارەمین ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردیە ، لە دوای چوار ڕۆژی دیکەش لەو یارییە ، فەڕەنسا لە پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2014 ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی فینلەندا دەبێتەوە.
پێشتر و لە دویان یاریدا و لە ساڵی 2001 دا ، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئوستوڕاڵیا یارییان کرد بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.
خەندان
