مارکا ، ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە پیاوی ئاسنین ناو دەبات

مارکا ، ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە پیاوی ئاسنین ناو دەبات
ڕۆژنامەی مارکای شاری مەدرید ، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتێکی لەسەر تاتا مارتینیۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردۆتەوە و ستایشی تواناکانی دەکات کە سەرەتایەکی مێژووی بۆ بەرشلۆنە بەدەستهێنا.

ڕۆژنامەی مارکا ستایشی تواناکانی مارتینۆ دەکات و بە پیاوی ئاسینی ناو دەبات ، کە ئەو ڕاهێنەرە ناوی چووە یانەی بەرشلۆنەوە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی تاکە ڕاهێنەرە لە یەکەم یاری خولی لالیگادا ، 7 گۆڵ لەگەڵ بەرشلۆنەدا تۆمار بکات.

ڕۆژنامەکە دەڵێت " دانیشاندنی هەریەک لە نیمار و خۆردی ئەلبا و ئینێستا لەسەر کورسی یەدەگ ، نیشانەی بەهێزی کەسایەتی ڕاهێنەرە ، هەروەها دانیشاندنی لیۆنێل میسی لە گێمی دووەمدا هەرچەندە ئەو یاریزانە خۆی دەیویست بەردەوام بێت لە یاریکردن.




خەندان
Top