لاوانی خانەقین پاڵەوان بوون
لە شاری خانەقین لەسەر یاریگای ئەو شارە بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتیەكە و ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی یاری كۆتایی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی خانەقینی خاوەن یاریگاوبرایەتی شاری هەولێر رووبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن بوون لە یارییەكەدا سەرئەنجامیش لاوانی یانەی خانەقین بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران توانیان یارییەكە بۆبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ ،نازناوی خولەكە بۆیاخۆیان بەدەست بهێنین و شان بە شانی یانەی برایەتی گەشتنە خولی لاوانی نایابی یانەكانی
