لە دەست پێكی خولی بژاردەی بالەی كوردستان هەولێربەسەركەوتن دەستی پێكرد
بەبەشداری شەش یانەی شارەكانی كوردستان خولی بالەی بژاردەی كوڕانی یانەكانی كوردستان دەست پێكرد، لە دەستپێكی هەفتەی یەكەمی خولەكە لە چەند هۆلێكی جیاجیا سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانە بەشدار بووەكان بەرێوەچوون، لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی وەزری رابردوو و یانەی شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی
هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا لە ئەنجامی كۆتایشدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا بە ئەنجامی (3-1)گێم یارییەكەی بردەوە، لە لایەكی ترەوە لەهۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەهاندەرانی وەرزشی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو شۆریجەی شاری كەركوك رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە ژمارەی خاڵەكانیان لەیەكتری نزیك بوون، لە ئەنجامی كۆتایشدا یاریزانانی هەولێربەهۆی ئەزموونی خۆیان و زیرەكی یاریزانان توانیان یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، لەهۆلی داخراوی یانەی ئەكادیش لە شارۆچكەی عەنكاوە هەردوو یانەی ئەكادوهەڵەبجەی شەهید بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و سەرئەنجامیش یانەی ئەكاد بە پشت بەستن بەیاریگاو هاندەران توانیان یارییەكە بە سوودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (3-1)گێم ، لەیەكەم هەفتەی خولەكەشدا هەریەك لە یانەكانی هەولێرو ئەكادو پێشمەرگەی سلێمانی سوودمەندی هەفتەی یەكەم بوون، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم خولە یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.
