تیروپشكی چواره‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب
لیژنه‌ی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانێتییه‌كه
تیروپشكی چواره‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌به‌شداری نوێنه‌ران و راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی سه‌رمێزی وڵاتانی عیراق و ئوردن و لوبنان و یه‌مه‌ن و سعودیه و كوێت و قه‌ته‌ر و ئیمارات و میسر و جهزائیرو نوێنه‌رانی میدیاكانی كوردستانی و عیراق و عه‌ره‌بی، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15-8-2013 له‌هۆڵی هۆتێل وڵات له‌هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری چواره‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ كچان و كوڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاشانیش تیروپشك بۆ یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه سبه‌ی هه‌ینی 16-8-2013 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌هه‌ولێری پایته‌خت و له‌هه‌ردوو هۆڵی سه‌نته‌ری بلو و یانه‌ی ئه‌كاد عه‌نكاوه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 22-8-2013 به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌نوێنه‌رانی میدیاكان و میدیاكارانی وه‌رزشی ده‌كه‌ین له‌واده‌ی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
