ئەمرۆ لە دوكان....... پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە درێژی یانەكانی كوردستان بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ لە دوكان.......  پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە درێژی یانەكانی كوردستان بەرێوە دەچێت
كارزان كانەبی

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی مەلەوانی كاتی ماوە درێژو وەكو پرۆگرامی ساڵانەی یەكێتیەكە وخزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە لەشارەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لەسەر دەریاچەی دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە ردێژ بۆهەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوە بچێت، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش رێبوار عەلی سەرۆكی یەكێتی مەلەوانی كوردستان گوتی: ئێمە وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمان و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە لە كوردستان پاڵەوانێـتی مەلەوانی ماوە ردێژ بۆهەردوو ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتوان و لاوان و بۆكچانیش ئەنجام بدەین، ماوەی پاڵەوانیتیەكە بۆكوڕان بۆئاستی پێشكەوتوان 5كم وبۆلاوانی كوڕانیش 30-2كم و بۆئاستی كچانیش تەنیا یەك كیلۆ مەترە، واش بریارە لەم پاڵەوانیتیە 15تیپی شارەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەشداری كێبركێ‌ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە بكەن كە ماوەی یەك رۆژ دەخاینێ‌ ، گوتیشی یارییەكانی پاڵەوانیتیەكەش لە كاتژمێر4ی ئێوارە بەرێوە دەچێت، گوتیشی بریاری ئەوەمانداوە هەر یانەیەك بە سێ‌ یاریزان بەشداری ململانێیەكان بكات، ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەویە بتوانین بە باشترین شێوە ئەم پاڵەوانیتیە لە ئەستۆ بگرێن و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە بەرێوەچوونی پاڵەوانیتیەكە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top