لە خولی كەركوك ئامادەیە بۆیارییەكانی داهاتووی

لە خولی كەركوك ئامادەیە بۆیارییەكانی داهاتووی
كارزان كانەبی

یانەی وەرزشی كەركوك ئەم وەرزە ئاستی لە یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی وەكو پێویست نیە، هەموو ساڵی سیناریۆی كێشەی كەمی پارەو خراپی باری ئابووری یانەی كەركوك سەرهەڵداتەوە برپرسانیش هیچ هاوكارییەكی ئەوتۆی یانەكە ناكەن بۆئەوەی بچێتە دۆخێكی باشتر لە جاران، هەر چەندە بریاربوو یانەی كەركوك بچێتە شاری بەسرە بۆئەنجامی یاری لەبەرامبەر یانەی مینا بەڵام بەهۆی گرفتی پارەو خراپی باری ئابوری یانەكە و نەبوونی یاریزانی پێویست یانەی كەركوك بەفەرمی بریاری دا ئەم یارییە ئەنجام نەدات لەبارەی ئەنجام نەدانی ئەم یارییە و كێشە و گرفتی دارایی یانەكە موراد بەزاز لە راگەیاندنی یانەی كەركوك بۆسایتی گوڵان گوتی: ئێمە بە نوسراوی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراقیمان ئاگادار كردۆتەوە لە ئەنجامدانی ئەم یارییە هۆكارەكەشی بۆخراپی باری دارایی یانەكەمان و نەبوونی یاریزانی پێویست لە یانەكە ئەم یارییەمان ئە نجام نەداوە چونكە یاریزانە پیشەگەرەكانمان ریزی یانەكەیان جێهێشتوە بەهۆی كۆتایی هاتنی گرێبەستەكانیان، گوتیشی باری دۆخی دارایی یانەكەمان خراپەو كەس هاوكاریمان ناكات و بۆیارییەكانی تریش بریاری ئەوەمان داوە ئەوەی لە یاریگای خۆمان بێت ئەنجامی دەدەین و ئەوەی لە دەرەوە بێت ئەنجامی نادەین كە دووربێت لێمانەوە، ئەنجامی یانەكەشمان وەكو پێویست

نیە بۆیە هیوامان زۆر كزە بۆمانەوەمان لەخولی بژاردەی عێراقی بەڵام لە یارییەكانی داهاتوومان كە ماومانە لە خولی بژاردەی عێراقی بەشداری یارییەكان دەكەین.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top