هەڵبژاردەی عێراق بەرەو چین بەرێكەوت ‌

هەڵبژاردەی عێراق بەرەو چین بەرێكەوت ‌
بەمەبەستی ئەنجامدانی كامپێكی راهێنان هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق بەرەو چین بەڕێكەوت و ماوەی 2 هەفتەش لەو وڵاتە دەمێنێتەوە .
لە ‌لێدوانێكی تایبەتدا هەردە رەوف بارام سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی عێراق راگەیاند بەمەبەستی ئامادەكاری زیاتر بۆ پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب كە مانگی داهاتوو لە ‌شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، یەكێتییەكەیان 3 یاریزانی هەڵبژاردەی یەكەم و چەند یاریزانێكی ئاستەكانی تری بەمەبەستی بەشداریكردن لەكامپێكی راهێنان رەوانەی چین كردووە.
هەردە وتیشی هەڵبژاردەكەیان لە ‌لایەن 2 راهێنەری چینیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و هیواشی خواست یاریزانەكان بتوانن سوودی پێویست لەكامپەكە وەربگرن.
یاریزانەكانی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق پێكهاتوون لە ‌هەر سێ یاریزانی كورد كاروان و حوسێن عومەر و هەردی عەلائەدین، هاوكات سەیوان جەمالی یاریزانی یانەی وەرزشی سلێمانیش لەسەر خەرجی یانەكەی دەچێتە میسر و دواتر لەوێوە گەشتی چین دەكات.
Top