لە كەركووك كۆتایی بەخولی ناوبژیوانانی تیروكەوانی كوردستان هات ‌

لە كەركووك كۆتایی بەخولی ناوبژیوانانی تیروكەوانی كوردستان هات ‌
لە ‌ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی تیروكەوانی كوردستان كۆتایی بەخولی ناوبژیوانانی تیروكەوان هات كە ‌لە ‌هۆڵی یانەی وەرزشی كەركوك بەڕێوەچوو .
یەكێتیی تیركەوانی كوردستان لە ‌درێژەی كارو چالاكیی ساڵانەیدا خولێكی ناوبژیوانانی كردەوە كەتیایدا 16 ناوبژیوان بەشداربوو، خولەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بە سەرپەرشتیی راهێنەری نێودەوڵەتی و ناوبژیوان ئازاد سەفوەت خولەكە بەهەردوو شێوازی پراكتیكی و تیۆری وانەكان دەوترانەوە . بەڕێوەچوونی خولێك بۆ ناوبژیوانانی تیروكەوان لە كوردستان بەئامانجی زیاتر پێشكەوتنی ئاست و پێدانی زانیاریی نوێیە بەناوبژیوانانی تیروكەوان لە ‌كوردستان و دوایین ئەو گۆرانكاڕیەی بەسەر یاساكانی تیروكەواندا هات لە ‌جیهاندا، لەم خولەشدا تەواوی زانیارییە نوێیەكان بەپێی یاساكانی ئەو سەردەمە بەناوبژیوانانی تیرو كەوان لە كوردستان وترانەوە.
Top