لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر و دهۆك سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد

لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر و دهۆك سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە دوویاری دواخراوی خولەكە هەردوو یانەی هەولێرو دهۆك لە یانەكانی مەسافی و جەوییەیان بردەوە،لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی هەولێر بەبێ‌ ئامادەبوونی هاندەران هەردوو یانەی هەولێرو مەسافی رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی هەولێر لەسەردەستی ڕاهێنەری بەتوانای یانەكە ئەكرەم ئەحمەد سەڵمان توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەولێر بەپلانەكانی راهێنەرە تازەكەیان توانیان

كۆنترۆلی یاریگا بكەن و وانەیەكی بەنرخ پێ شی كەشی یانەی مەسافی بكەن ، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر كۆنترۆلی یاریگایان كردو دوو گۆڵیان لە رێگای هەریەك لە یاریزانان (لوئەی سەلاح وئەمجەد رازی)تۆماریان كرد ولەگێمی دوومیش یاریزانانی هەولێر باشتر دەبینران و سووربوون لەسەر بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەو لەم ناوەشدا نەدیم سەباغ گۆڵی سێ‌ یەمی وسەركەوتنی یارییەكەی تۆماركرد، یارییەكەش بەم ئەنجامە(3-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی هەولێر بەكۆتایی هات و یانەی هەولێریش كۆی خاڵەكانی بۆ53خاڵ بەرز كردەوەهاتە پلەی سێ‌ یەمی بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی جەوییە، لەشاری دهۆكیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران هەردوو یانەی دهۆك و جەوییە رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە یاریزانانی یانەی دهۆك لە رێگای یاریزان عەلا عەبدول زەهرە لە خولەكی 5 ی یارییەكە توانیان تاكە گۆڵی یارییەكەوسەركەوتنی یانەی دهۆك تۆماربكەن، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی جەوییە هەوڵیاندا ئەنجامەكە ڕاستە بكەنەوە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو لە خولەكی 80ی یارییەكە یاریزان عەلا عەبدول زەهرە گۆلێكی تری تۆماركرد، بەڵام ناوبژیوانی یارییەكە بە بیانووی ئۆفسیاد رەتی كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامی (1-0)گۆڵ بۆ بەژەوەندی یانەی دهۆك كۆتایی هات و یانەی دهۆكیش كۆی خاڵەكانی بۆ50خاڵ بەرز كردەوە هاتە پلەی چوارەم.
Top