كچانی زێرەڤانی دەچنە وڵاتی توركیا

كچانی زێرەڤانی دەچنە وڵاتی توركیا
كارزان كانەبی

بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆیارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی فوتساڵی یانەكانی پلە نایابەكانی كوردستان كە بریارە یارییەكانی وەرزی نوێ‌ لە كۆتایی مانگی نۆی داهاتوو دەست پێبكات، تیپی فوتساڵی یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە كەمپێكی مەشق و راهێنان لە وڵاتی توركیا ئەنجام دەدات بۆئەوەی بەشێوەیەكی باشتر ئامادەكارییەكانی خۆیان ئەنجام بدەن لە وەرزی نوێ‌ خولەكە پارێزگاری لە نازناوی خولەكە بكەن، لە بارەی ئامادەكارییەكان و ئەنجامدانی ئەم كەمپە مەشقیە لە وڵاتی توركیا عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشی زێرەڤانی گوتی: ئێمە بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردنم بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان ئەك كەمپە مەشقیە ئەنجام دەدەین لە هەردوو شاری ئەستەمبول و مێرسین ئەنجام دەدەین و ماوەی كەمپەكەشمان 15 رۆژ دەخاینێ‌، بریاریشە رۆژی 16ی ئەم مانگە گەشتەكە بكەن، هەولێش دەدەین كەشێكی گونجاو بۆ تیپەكەمان بڕەخسێنن بۆئەوەی بتوانین لە وەرزی نوێ‌ باشترین ئامادەكاریمان هەبێت و نازناوی خولەكە بپارێزین ولەوێش ئەگەر تیپ هەبێت یاری دۆستانەی ئامادەكاری ئەنجام دەدەین بۆئەویە ئاستی یاریزانەكانی خۆمان بزانین و لەم گەشتەش 12 یاریزانی تیپەكەمان بەشدار دەبێت بۆئەوەی یاریزانەكانمان بە دەرەوە ئاشنابن ویاریزانەكانیشمان هەموو خاوەن ئاستی بەرزن لە یارییەكانیان و دەتوانن ببنە جێگای متمانەی ئێمە وئێمەش هەموو پاڵپشتێكیان دەكەین بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی بەرچاو لە

پاڵەوانیتیەكان ئەم كەمپە مەشقیەش دەبێتە پالانەرێكی باش بۆتیپەكەمان.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top