یانەی خاك دەچێتە ئێران
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆوەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولەكە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو یانەی خاكی شاری كەركوك نەیتوانی پلێتی سەركەوتن بەدەست بهێنیت، بۆیە ئەم وەرزی لە ئێستاوە بە پلانێكی توكمەوە ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی بتوانێ لە ئێستاوە بتوانێ خاڵە لاوازەكانی تیپەكەیان دیاری بكەن بۆیە دەستەی كارگێری یانەكە بریاری ئەوەی داوە لە رۆژانی جەژن كەمپێكی مەشقی لە وڵاتی ئێران ئەنجام بدەن، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم كەمپەش مامۆستا عەبدوللا سلێمان ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی خاك گوتی: ئێمە بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردنمان بۆیارییەكانی وەرزی نوێ خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كەمپێك مەشقی و راهێنان لە دەرەوەی ولات ئەنجام دەدەین، بەمەبەستمان لە ئەنجامدانی ئەم كەمپەش باشتر خۆئامادەكردنی تیپەكەمان بۆ چوونە نێو ململانێیەكانی وەرزی نوێ خولی پلە یەكەكانی كوردستانە و ئەم كەمپەش بۆماوەی دە رۆژ لە وڵاتی ئێران ئەنجام دەدەین ، لە سێ یەم رۆژی جەژن گەشتی وڵاتی ئێران دەكەین، ئێمە ئێستاش لە خۆئامادەكردنی بەردەوام داین و چەند یراییەكی دۆستانەشمان كردووە نیازی ئەوەشمان هەیە چەند یاریزانێكی بەتواناش بهێنین و خۆشمان خاوەنی ژمارەیەك یاریزانی بەتواناین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە سودی زۆریشی دەبێت ئەم كەمپە مەشقیە بۆتیپەكەمان.
