هەڵبژاردەی كوردستان لەسەركەوتنەكانی بەردەوامە
نێردراوی لێژنەی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان
هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان لە وڵاتی نەرویج و لە پاڵەوانیەتی Norway cup بەچوارگۆڵی بێ بەرامبەر لە تیپی نەسی نەرویجی بردەوە و بڕیاڕیشە ئێوارەش لەیاری پێشكۆتایدا ڕوبەڕووی تیپی ئۆپساڵی نەرویجی ببێتەوە.
تیپی هەڵبژاردەی كوردستان بە پشتگیری جەماوەرێكی یەكجار زۆری ڕەوەندی كوردی لە نەرویج و لە یاریەكی تاكلایەنە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەی لە تیپی نەس بردەوە.
هەر لەسەرەتای یاریەكە و لە خولەكی سێ یاریزان عومەر عومەر بیبۆ لە پاسێكی جوانی یاریزان فەرهەنگ ووریا توانی گۆڵی یەكەم تۆماربكات و یاریزان فەرهەنگ ووریا ئەستێرەی یارەكە بوو.
ئەوەندەی نەبرد یاریزان و گۆڵكاری تیپەكە ئاسۆڕۆستەم لە تۆپێكی جوانی فەرهەنگ ووریا گۆلی دووەمی تۆماركرد و گێمی یەكەم بە دوو گۆلی بێ بەرامبەر بە كرتا هات.
یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان لە گێمی دووەمیش باڵادەستی خۆیان نواندو یاریزان ئاسۆ ڕۆستەم توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماركردو ئیستاش بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ گۆلكاری خولەكەیە,یاریزان حەیدەر عەبدولكەریم بە تۆماركردنی گۆڵی چوارەم كۆتایی بە مەراسیمی گۆڵ تۆماركردن هێناو یاریەكە بە چوار گۆلی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی كوردستان بە كۆتاهات.
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر (5 )بە كاتی ئۆسلۆ لەیاری پێش كۆتاییدا هەڵبژاردەی كوردستان ڕوبەڕووی تیپی ئۆپساڵی نەرویجی دەبێتەوە.
