كەڕار جاسم چووە یانەی ئیستقلال-ی ئیرانی

كەڕار جاسم چووە یانەی ئیستقلال-ی ئیرانی
كەڕار جاسمی یاریزانی یانەی نەجەف بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی دا و دەگەڕێتەوە ئێران.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە كەڕار جاسمەوە رایانگەیاندووە، بەرپرسانی یانە ئێرانییەكە پەیوەندیان بە كەڕارەوە كردووەو ئەویش بەئەرێنی وەڵامی داواكەی داونەتەوە و بڕیاری داوە تەنیا ئەو دوو یارییە لەگەڵ یانەی نەجەف ئەنجام بدات پاشان پەیوەندی بە یانەی ئیستقلالەوە بكات.
كەڕار بڕیاری داوە هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتە رێزی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوو.
كەڕاری تەمەن 26 ساڵ سەرەتا لەیانەی نەجەفەوە دەستیپێكردوەو دواتر بۆ یانەكانی وەكرەی قەتەری و سازی تەبرێز و ئیستیقلالی ئێرانی یاریی كردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقیش بەشداریی جامی ئاسیای 2007 و 2011 و جامی كیشوەرەكانی 2009 و پاڵاوتنی هەردوو مۆندیالی 2010 و 2014ی كردووە.
Top