پاڵەوانێتیی كوردستان بۆ یاریی تێنسی سەر زەوی لە هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانێتیی كوردستان بۆ یاریی تێنسی سەر زەوی لە هەولێر تەواو بوو
دوای كێبڕكێیەكی بەهێزی سێ رۆژەیی یانزە یانەی بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی یانەكانی كوردستان.
یارییەكانی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ماوەی سێ رۆژدا لە گۆڕەپانی ئەكوا پاركی پایتەختی كوردستان بە بەشداریی ٢٦ یاریزان بەڕێوەچوو، دوای ململانێیەكی بەهێز ئەنجامی كۆتایی كێبڕكێكان بەمشێوەیە بوو:
ئاستی ٨ ساڵی: یاد تەحسین پلەی یەكەم یانەی قەڵا، سەفین عەلی پلەی دووەم یانەی كەركووك، ئەحمەد مەهدی پلەی سێیەم یانەی كەركووك.
ئەنجامی یانەكان بۆ ئاستی ٨ ساڵی: یانەی قەڵا پلەی یەكەم، یانەی كەركووك پلەی دووەم، یانەی تەئاخی پلەی سێیەم.
ئاستی ١٠ ساڵی: داریان عەبدولقەهار پلەی یەكەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر، دەریا كاوە پلەی دووەم یانەی نیشتمان، مستەفا فەرهاد پلەی سێیەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
ئەنجامی یانەكان بۆ ئاستی ١٠ ساڵی: یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەی یەكەم، یانەی دهۆك پلەی دووەم، یانەی نیشتمان پلەی سێیەم.
ئاستی ١٢ ساڵی: هەردی دلێر پلەی یەكەم یانەی كەركووك، ئەحمەد گۆهدار پلەی دووەم یانەی دهۆك، زانكۆ دلێر پلەی سێیەم یانەی كەركووك.
ئاستی ١٢ ساڵی: یانەی كەركووك پلەی یەكەم، یانەی دهۆك پلەی دووەم، یانەی نیشتمان پلەی سێیەم.
پاڵەوانێتیی تێنسی سەر زەوی یانەكانی كوردستان بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندی تێنسی سەر زەوی كوردستان بەڕێوەچوو.
Top