یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا لەسەر ئاستی لاوان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا لەسەر ئاستی لاوان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دا یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بۆ لاوان لەشاری هەولێر بەڕێوەبچێت..
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا قادر شەمخی ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند لە رۆژانی 8-12/10-2013 لەشاری هەولێر، یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بە بەشداری هەڵبژاردەكانی عێراق و كوەیت و پاكستان و بەنگلادیش دەستپێدەكات.
هەروەها رۆژی 8ی مانگ عێراق یەكەمین یاری بەرامبەر بەنگلادیش ئەنجامدەدات و رۆژی 10ی مانگیش رووبەڕووی پاكستان دەبێتەوە، رۆژی 12ی مانگیش بەرامبەر كوەیت دوایین یاریی خۆی ئەنجامدەدات و پاڵەوانی كۆمەڵەكەش سەردەكەوێت بۆ پاڵەوانێتیی جامی ئاسیا كەبڕیارە ساڵی 2014 لە بانكۆكی پایتەختی تایلاند بەڕێوەبچێت.
بڕیارە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق لەجێی هەڵبژاردەی لاوان ئەو 3 یارییە ئەنجامبدات، تاوەكو ببێتە ئامادەكارییەكی زیاتر بۆ هەڵبژاردەكە پێش بەشداریكردنیان لەیارییەكانی جامی جیهانی تازەپێگەیشتووان كەبڕیارە لە رۆژی 17/10/2013 لە ئیمارات دەستپێبكات.
Top