لەخولی بژاردەی عێراقی شەمە دهۆك و هەولێر بە ئامانجی سەركەوتن ڕووبەرووی جەوییە دەبێتەوە

لەخولی بژاردەی عێراقی شەمە دهۆك و هەولێر بە ئامانجی سەركەوتن ڕووبەرووی جەوییە دەبێتەوە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی لە یارییەكی دواخراوی خولەكە بریارە رۆژی شەمەی داهاتوو یانەی دهۆكی دەلال لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی لەكاتژمێر10ی شەو لە یارییەكی زەحمەتدا میوانداری یانەی جەوییەی شاری بەغداد بكەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك ئامادەكاری باشیان كردوە و ئامانجیان بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی بتوانێ‌ بگەرێتەوە نێو خانەی ململانێیەكان وبتوانێ‌ دڵی هاندەرانی ڕەنجاوی یانەكەی ئاشت بكاتەوە، لە بارەی یارییەكەش كاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی دهۆك گوتی: ئێمە هەر چەندە ئاستی تیپەكەمان زۆر بەرزە كەچی لە هەندێك یاری دووچاری شكست دەبین، بۆئەم یارییەش ئامادەكاری باشمان كردوە هیوامان وایە سێ‌ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنین بۆئەوەی بتوانین ڕكابەری بكەین لە سەر پلەكانی پێشەوە هەندێك كاتیش یاریزانەكان ناتوانن سەركەوتن تۆماربكەن كە یاریش باش دەكەن، ئێمە بە پلانێكی باشەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدەین و یاریزانەكانمان ئامادەكاری باشیان كردوە لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانای تیپەكەمان فەجر ئیبراهیم هێچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی یانەكەمان یانەی جەوییەش تیپێكی بەهێزە و بەڵام ئێمە بە پشتیوانی یاریزانانی یانەكەمان و لەبەردەم هاندەرانی خۆمان دەتوانین ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین و خۆمان لە سەرووی ریزبەندی یانەكان زیاتر نزیك بكەینەوە، یانەی دهۆك خاوەنی 47خاڵە لە پلەی شەشەم دێت.لەلایەن خۆشیەوە یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لەكاتژمێر10ی شەورووبەرووی یانەی مەسافی دەبێتەوە.
Top