لە پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ هەڵبژاردەی كوردستان خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ هەڵبژاردەی كوردستان خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
كارزان كانەبی

لە میانی یارییەكانی پاڵەوانێتی نۆروای كوپ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەروێژ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لەدووەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیتیەكە لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی تیپی ئیسكۆی نەورێژی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بەهەمان سیناریۆی یاری پێشووتر توانیان ئاست و ئەنجامێكی شایستە و بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە یاریزانانی كوردستان لە هەموو لایەكەوە بەپلانەكانی سەمیر بابۆی ڕاهێنەر هێرشیان دەبردە سەر تیپی بەرامبەر لەم ناوەشدا هەڵبژاردەی كوردستان یارییەكە بە ئەنجامێكی گەورە بە(7-0)گۆڵ لە تیپی ئیسكۆ بردەوە، گۆڵەكانی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە رێگای هەریەك لە یاریزانان(ئاسۆ رۆستم 3گۆل ،عومەر محەمەد ،فەرهەنگ وریا، عەلی شێرزاد، شاهۆ فەریق) تۆماریان كرد لە یارییەكەدا، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان سەركەوت بۆقۆناغی دووەمی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی ئەم

سەركەوتنەش سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی گوتی: توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و سەركەوتنێكی بەنرخ بەدەست بهێنین ئەمەش بۆئێمە زۆر باش بوو بۆئەویە لە یارییەكانی داهاتووش بتوانین ئاست و ئەنجامی باش پێشكەش بكەین و یاریزانەكانی خۆمان لا گشت لایكەوە بە یەك نەفس یاری دەكەین و تەنیا ئامانجیان سەركەوتنە لە یارییەكان.

سەمیر بابۆی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان گوتی: ئاستی تیپەكەمان لە یارییەكەوە بۆیارییەكی تر بەرز دەبێتەوە بۆهەر یارییەكیش ئێمە پلان و بەرنامەی تایبەتمان هەیە ، یاریزانەكانمان ئامادەكاری باشیان كردوە بۆیە دەتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین لە یارییەكانی داهاتووش ئاستی تیپەكانیش باشە بەڵام ئێمە وەكو پێویست ئامادەكاریمان كردوە هەوڵ دەدەین لە قۆناغی دووەم ئاست و ئەنجامان باش بێت لە یارییەكان هیچ كێشەو گرفتمان سوپاسی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش دەكەین.
Top