عەلی فائیز یانەی هەولێر لەگەل هەولێربەردەوام دەبێت
دوای ئەوەی عەلی فائیز یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی هەولێر وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی هەولێر كردو بۆماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر مۆركردو دوای بەشداری كردنی لە جامی جیهانی لە وڵاتی توركیا لەگەڵ
هەڵبژاردەی عێراق توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكە و بووە مایەی سەڕەنجی چەندین یانەكانی وڵاتی توركیا و یانەكانی كەنداوی عەرەبی ، لە چەندین یانەوە پەیوەندی پێوە كراوە بۆئەوەی بچێتە یانەكانیان، لە نێوەندی وەرزشی عێراقیش چەندین دەنگۆ بلاو بووتەوە كەوا یاریزانی ناوبراو پەیوەندی بە یانەیەكی بەهێز دەكات، لە بارەی ئەگەری جێهێشتنی یانەی هەولێریش عومەر مەجید راهێنەری یانەی هەولێر گوتی: عەلی فائیز گرێبەستی دووساڵی لەگەڵ ئێمە مۆركردوە لە یانەی هەولێریش ئاسودەیە و ئێمەش ئەوەمان زانیوە كە گرێبەستی بۆهاتووە، بەڵام ریزی یانەی جێناهێلێت و بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەكەمان و ئێمەش بە هیچ جۆرێك دەستبەداری نابین ئەو یەكێكە لە یاریزانە بەتواناكانی یانەكەمان ئومێدی باشمان بەم یاریزانە هەیە كە لەگەڵ یانەكەمان دەتوانی ئاستێكی بەرزپێشكەش بكات.ئەو هیچ كێشەیەكی نیە لەگەڵ یانەكەمان بۆیە بیر لە جێهێشتنی یانەكە ناكاتەوە لەم كاتە.
