لە خولی بژاردەی عێراقی یانەكانی كوردستان زیان بەركەوتوویی ئەم هەفتەیە بوون
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی 30یەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراق نۆ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی عێراق بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لە شاری بەغداد لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی بەغداد بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر سەڕەرای ئەوەی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن ، بەڵام نەیانتوانی سەركەوتنێكی گرنگ تۆماربكەن و لە خولەكی 7ی یارییە كە یاریزانی پیشەگەری نێجیری فرانك لام تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكەی لە یانەی هەولێر تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی هەولێر بەپلانەكانی عومەرمەجیدی ڕاهێنەری یانەكە چەندین هێرشی بەرنامە دارێژراویان بردە سەرگۆڵی یانەی بەغداد بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش بەم تاكە گۆڵی بۆبەرژەوەندی یانەی بەغداد بەكۆتایی هات، یانەی هەولێردووەم یاری لەسەر یەكی دۆڕاند، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی كەركوكی خاوەن یاریگاو شورتەی شاری بەغداد رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی شورتە زۆر بەزەحمەت بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ یارییەكەی لە كەركوكی خاوەن یاریگا بردەوە و پێشەنگی یانەكانی قامیتر كرد تاكە گۆڵی یانەی شورتە لەرێگای یاریزان فەرید مەجید بوو لە خولەكی 47ی یارییەكە بوو یانەی كەركوك لەم یارییە باشتر یاری كردلە تیی میوان، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی خاوەن یاریگاو نەفتی
جنوب بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە ماوەی یارییەكە داو سەرئەنجامیش یانەی سلێمانی بە گۆلێكی یاریزان فەرحان شوكر لە خولەكی 59ی یارییە بەلێدانی سزا تۆماری كرد، بەم سەركەوتنەش یانەی سلێمانی سێ خاڵی گرنگی خستە سەر كۆی خاڵەكانی خۆی، لەشاری دهۆكیش لەسەر یاریگای ئەو شارەدا یانەی دهۆك میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغدای كرد، لەم یارییەشدا هەر چەندە یانەی دهۆك باشتری یاری كرد بەڵام یانەی نەفتی میوان توانی بە تاكە گۆلێكی یاریزان عەلی مەنسور یارییەكە بباتەوە بە سێ خاڵ بگەرێتەوە شاری بەغداد. لە شاری نەجەفیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەی نەجەف و زاخۆ بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لە نێوان یاریزانانی هەردوویانە ، یاریزانانی یانەی زاخۆ نەیانتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنینو هەردوویانە بە گۆلێك و بە خالێك یەكسان بوون. سومەندی ئەم هەفتەیی خولی بژاردەش تەنیا یانەی سلێمانی بوو كە توانی سەركەوتنێكی بەنرح تۆماربكات، ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
سناعە-جەوییە(2-1)گۆڵ
زەورا-كارەبا(1-0)گۆڵ
مینا-كەربەلا(0-1)گۆڵ
تەلەبە-مەسافی (0-1)گۆڵ
ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو
1-یانەی شورتە 63خاڵ
2-یانەی زەورا 60خاڵ
3-یانەی جەوییە 53خاڵ
4-یانەی هەولێر50خاڵ
5-یانەی زاخۆ 48خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
