جارێکی تر مارادۆنا لە ڕۆژنامەنوسان دەدات

جارێکی تر مارادۆنا لە ڕۆژنامەنوسان دەدات
دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ، یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ،بۆ دووەمین جارە لە ڕۆژنامەنوسان دەدان بە شەق ، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەیانەوێت وێنەی مارادۆنا بگرن.

لە ماوەی ڕابردوودا ، مارادۆنا کاتێک لەگەڵ کوڕەکەی دەبێت ، ڕۆژنامەنوسێک دەیەوێت وێنەی بگرێت ، بەڵام مارادۆنا بەشەق دەکەوێتە گیانی ڕۆژنامەنوسەکە و لێیدەدات.

لەم هەفتەیەشدا کاتێک مارادۆنا لە ماڵی باوکی یەتە دەرەوە لە گەڕەکی " فیا دیفۆتۆ" ، هێرشدەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسێک بەهەمان شێوە.

ئەو ڕۆژنامە نوسە ناوی " ئینریکی گارسیا"یە ، دەڵێت " مارادۆنا بە شيق کەوتۆتە گیانم و ئازاری پێگەیاندووم ، هەروەها ووتیشی ، دەبێت سکاڵآی یاسایی تۆمار بکەم دژی لەلای پۆلیس بۆ ئەوەی ئەم ڕەفتارە دووبارە نەکاتەوە.

ئینریکی دەڵێت " پێشتر کێشەم لەگەڵ مارادۆنا هەبووە ، بەڵام ئەم جارەیان بەبێ هۆکار لێی داوم.





خەندان
Top