بهپهله : حهكیم شاكر بهشێوهیهكی كاتی دهبێته راهێنهری یانهی ههولێر
حەكیم شاكر رەزامەندی خۆی نیشان داوە لەسەر وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ و لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر رێكەوتوون، بەڵام تەنیا رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ماوە.
چونكە حەكیم شاكر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراقە و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات بۆیە دەبێت رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق وەربگیرێت بەفەرمی پەیوەندی بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كراوە سەبارەت بەم بابەتە و چاوەڕوانی وڵامی كۆتایی یەكێتی تۆپی پێی دەكەین.
چاوەڕوان دەكرێت لەم چەند رۆژە راهێنەری ناوبراو بگاتە شاری هەولێر.
