لە پاڵەوانێـتی نۆروای كۆپ كوردستان وانەیەكی بەنرخی پێشكەشی گرێی كردو ئەمرۆش رووبەرووی فلۆی دەبێتەوە
لە وڵاتی نەورێژ بەبەشداری 55وڵات یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی نۆروای كۆپ لە شاری ئۆسلۆی پایتەخی نەروێژ دەستی پێكرد، هەڵ بژاردەی كوردستانیش شان بە شانی هەڵبژاردەكانی تری وڵاتانی تری بەشداربوو بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئەم پاڵەوانیتیەی كردەوە، لەیەكەم ئەنجامدانی یاری خۆشی رووبەرووی تیپی گرێی نەروێژی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان توانیان ئاستێكی یەكجار بەرز پێشكەش بكەن و بە تەواوی كۆنترۆلی یاریگا بكەن و یەكەم یاریش بە سەركەوتنێكی گەورە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی پێبهێن بە ئەنجامی (6-0)گۆڵ لە تیپی گرێی بردەوە، بریاریشە ئەمرۆ سێ شەممە لە سێ یەم یاری خۆیدا هەڵبژاردەی كوردستان رووبەرووی فلۆی ببێتەوە و یارییەكەش لە كاتژمێر15-1 دوای نیوەرۆ بە كاتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت، لەبارەی یەكەم یاری خۆشیان سەمیربابۆ گوتی: ئێمە لەیەكەم یاری خۆمان لە پاڵەوانیتیەكە توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین، بۆیە سەركەوتنمان لەم یارییەش ئەركمان قورستر دەكات بۆئەوەی لە یارییەكانی داهاتوو بتوانین ئەنجامی باشتر تۆماربكەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە وهەوڵ دەدەین بە ئاستی باشەوە بەدیار بكەوین و ئاستی پاڵەوانیتیەكەش باشەو هەموو تیپەكانیش بە كۆمەلێك یاریزانی باشەوە بەشدارە لەم پاڵەوانیتیە.
