لە خولی بژاردەی عێراق ئەمرۆهەولێرو بەغدا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە و دهۆكیش ئەركی قورسە
لەدرێژەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی سیی خولەكە لە قۆناغی دووەم بریارە ئەمرۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراق نۆ یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت، یانەی هەولێرلە شاری بەغدا لەكاتژمێر5ی ئێوارە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی بەغدادی خاوەن یاریگا دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشیان كردوە دەیانەوێت سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە بە ئەنجامی گەڕانەوە بۆنێو خانەی كێبركێیەكانی بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزە یانەی هەولێر هەموو هەولێكی چاوی لە سێ خاڵی یارییەكە دەبێت بۆئەوەی بتوانێ قەڕەبووی شكستی هەفتەی ڕابردوو بكاتەوە لەبەرامبەر یانەی دهۆك و یانەی بەغداش چاوی لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی بتوانێ هەولێر تووشی شكست بكات، لەبارەی یارییەكەش عومەر مەجید ڕاهێنەری یانەی هەولێر گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە ئێمە لەرۆژی شەمەوە گەشتی بەغدامان كردوە ئەمرۆش بە پشتیوانی خوای گەورە وهێمەتی یاریزانانی یانەكەمان دەتاونین سەركەوتن بەدەست بهێنین، هەرچەندە هەریەك لە یاریزانان (مەهدی كەریم وجەلال حەسەن وهاوارمەلا محەمەد ) پێكانیان هەیە(هەڵگورد مەلا محەمەدو نەدیم سەباغ)كارتیان هەیە یاری ناكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە متمانەی تەواومان بە یاریزانەكانی تری یانەكەمان هەیە كە
دەتوانن شوێنی ئەوان پڕكەنەوە و سەركەوتن بەدەست بهێنین، ئەگەر بتوانین سەركەوتینش بەدەست بهێنین دەگەرێنەوە نێو خانەی مڵملانیەكان هیچ كێشەو گرفتێكمان نیەو یاریزانەكانیشمان هەموویان ئامادەن.
لەشاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دهۆك و نەفت لەسەر یاریگای یانەی دهۆك لەكاتژمێر30-9شەو رووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك هەر چەندە لە یارییەكی زەحمەت میوانداری یانەی نەفت دەكەن، بەڵام یانەی دهۆك بە پشت بەستن بە یاریگاوهاندەران چاویان لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەبێت و یانەی نەفتیش نیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشی هەیە و بەسەركەوتن بگەرێتەوە شاری بەغداد، یانەی زاخۆش دەچێتە شاری نەجەف و لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەكی زەحمەتدا رووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یانەی زاخۆ ئامادەكارییەكی باشی كردوە چاوی لەبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی لە ریزبەندی یانەكان زیاتر بچێتە پێشەوەی یانەكان یانەی نەجەفیش چاوی لە ئەنجامی باشە لەم یارییە، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە كاتژمێر30-9ی شەو هەردوویانەی سلێمانی ونەفتی جنوب بەیەك دەگەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سلێمانی هەموو هەوڵێكیان دەخەنە گەڕ بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆئەوەی لە مەترسی دابەزین رزگاریان بێت و ئەمرۆش بە پاڵشتی هاندەرانی یانەكە بۆسەركەوتن یاری دەكەن، لە شاری كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی یانەی كەركوك لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە یارییەكی زەحمەت و بەهێزدا میوانداری یانەی شورتەی
پێشەنگی یانەكان دەكات، یانەی كەركوك هیچ ئومێدكی نەماوە لە خولەكەدا جگە لەسەركەوتن و خۆ رزگار كردن لە ئەگەری دابەزین و یانەی شورتەش بۆبەدەست هێنانی نازناو شەڕی بردنەوە دەكات، ئەمەش خشتەی یارییەكانی تری خولەكەیە.
كەربەلا-مینا
زەورا-كارەبا
سناعە-جەوییە
تەلەبە-مەسافی
ریزبەندی یانەكان
1-شورتە 60خاڵ
2-زەورا 57 خاڵ
3-جەوییە 53خاڵ
4-هەولێر50خاڵ
5-دهۆك 47خاڵ
6-زاخۆ47خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
