یانەی دهۆك هەوڵ دەدات كێشەی ئۆلیڤێرا چارەسەر بكات
دوای ئەوەی لە سەرەتای قۆناغی یەكەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزانی
بەڕازیلی ئۆلیڤێرا مۆركرد بەبڕی 120هەزار دۆلار بۆئەوەی لە هەردوو خولی بژاردەی عێراقی وجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یاری بۆیانەی دهۆك بكات، بەڵام بەهۆی خراپی ئاستی كە نەیتوانی وەكو پێویست لەگەڵ یانەی دهۆك ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات، فەجر ئیبراهیمی ڕاهێنەری سوری یانەكە بریاری دووڕخستنەوەی دا لە ریزی یانەی دهۆك لەسەرەتای قۆناغی دووەمبەڵام هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە لە ریزی یانەی دهۆك دووڕخراوەتەوە ،بەڵام تاكو ئێستا ئۆلێڤێرا شاری دهۆكی جێنەهێشتوە ،بەردەوام لە نێو شاردا دەبینرێ بەپێی زانیارییەكان یانەی دهۆك قیستی سێ یەمی یاریزانی ناوبراوی نەداوە كە دەكاتە 40هەزاردۆلار، لەبارەی ئەگەری پێدان و یان پێنەدانی ئەم قیستەی یاریزان ئۆلیڤیچرا ،دكتۆر محەمەد سەعید ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك گوتی:ئێمە وەكو مافی خۆی ئەو پارەی پێ دەدەین ، بەڵام دەمانەوێ دانیشتنی لەگەڵ بكەین ئەوكات پارەكەی پێ بدەین، ئێمە لە قۆناغی دووەم ئەومان دوورخستیتەوە لە بڕگەیەكی گرێبەستی نێوان یانەی دهۆك و یاریزان ئۆلیڤێرا داهاتووە هەر كاتێك ئاستی وەكو پێویست نەبێ دەتوانین گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنینەوە، بۆیە ئێستا ئێمە دوورمان خستۆتەوە ئەگەر گەیشتینە رێكەوتن ئەوە ئێمە مافی ئەوە دەدەین ، ئەگەر نەگەیشتینە رێكەوت ئەوكات ئەو ئازاد دەبێت بۆخۆی چی بكات بەڵام دەمانەوێ قەناعەتێكی بۆدروست بكەین بۆئەوەی یەك لای بێتەوە ئەو بابەتە ئێمە پێشتریش دووقیستمان پێی داوە كە دەكاتە 80 هەزار دۆلار، ئەیوش نەیتوانیوە ئاستێكی باش بۆئێمە پێشكەش بكات.
