گارێس بەیڵ بۆ یەک هەفتە دوور دەکەوێتەوە

گارێس بەیڵ بۆ یەک هەفتە دوور دەکەوێتەوە
ئاندرێ ڤێلاس بۆواسی راهێنەری یانەی تۆتێنهام پێشبینی گەڕانەوەی گارێس بەیڵ بۆ خۆئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ.
بەیڵ لە میانی بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی جامی خولی ئینگلیزی لە سێنگاپور، تووشی پێکان هات و بۆواس پێی وایە لە یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر یانەی مۆناکۆ دەگەڕێتەوە یاری کردن.
ئامادەنەبوونی بەیڵ لە مەشقەکانی سپێرز، پڕوپاگەندەی گواستنەوەی زیاد کردووە بۆ یانەی ریال مەدرید، بەڵام بۆواس لەدوا لێدوانیدا رەتی کردەوە هیچ کۆمێنتێک بدات لەسەر ئەم کەیسە.
تۆتێنهام لە دوو رۆژی رابردوو دەستەوارەیەکی فەڕمی مەدریدی رەتکردەوە کە بریتی بوو لە 83 ملیۆن جونەی ئەسترلینی و پێشبینی دەکرێت مەدرید نرخی گواستنەوەکەی زیاد بکات بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئەستێرەی ویڵزی.
Top