بۆلت 100 مەتری بە 9,85 چركە بڕی
بۆلت لە پێشبڕكێیەكەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی بە پێش هەموو ڕاكەرەكانی تر بكەوێت و پلەی یەكەم مسۆگەر بكات , درێژی پێشبڕكێیەكەی بە 9,85 چركە بڕی كە ئەمەش باشترین ژمارەی ئەم وەرزە بوو.
پلەی دوەمیش بووە بەشی راكەری ئەمریكی مایكل روجرز كە ماوەكەی بە 9,98 چركە تەواو كرد و راكەرێكی تری جامایكی بەناوی نیستا كارتر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
