لاوانی خانەقین و سیروانی نوێ‌ سەركەوتنیان تۆماركرد

لاوانی خانەقین و سیروانی نوێ‌ سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی چوارگۆشەی زێرینی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان لە هەریەك لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی دوویاری لە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە بەرێوەچوو،لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوویانەی سیروانی نوێ‌ شاری سلێمانی وگارەی شاری دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە یارییەكەشدا لاوانی هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ و گارە ئاستێكی بەرزیی یارییان پێشكەش كرد لە ماوەی كاتی ئاسایی یارییەكە و چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك و بەدەست هێنانی پلێتی یاری كۆتایی ، سەرئەنجامیشدا هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوو و دواتریش پەنا بردرا بۆ لێدانی سزای یەك لای كەرەوە، لە ئەنجامی كۆتایشدا لاوانی سیروانی نوێ‌ یارییەكە بە سوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی (5-4)گۆڵ، یانەی سیروانی نوێ‌ خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لەسەر یاریگای چیاش لەشاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی برایەتی شاری هەولێروخانەقین ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا پێچەوانەوەی یارییەكانی تری پێشووی خولەكە یاریزانانی یانەی برایەتی نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و لەبەرامبەریشدا لاوانی خانەقین توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی هێنا، هەردوویانەی برایەتی و سیروانی نوێ‌ بریارە سبەی دووشەممە رووبەرووی یەكتری

ببەنەوە براوەی ئەم یارییە دەگاتە یاری كۆتایی خولەكە لەبەرامبەر یانەی خانەقین یاری دەكات.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top