بۆبەشداری كردن لە پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ هەڵبژاردەی كوردستان بەڕەوو نەروێژ كەوتەرێ‌

بۆبەشداری كردن لە پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ هەڵبژاردەی كوردستان بەڕەوو نەروێژ كەوتەرێ‌
كارزان كانەبی

بەمەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ بریارە ئەم شەو لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕەوو وڵاتی توركیا بەكەونە رێ‌ و لەوێشەوە بۆوڵاتی نەروێژ دەكەنە رێ‌ بۆبەشداری كردن لە پاڵەوانێتی Norway cup)) ودوای ئەوەی وەكو پرۆگرامی ساڵانە یەكێتی تۆپی پێی نەروێژی هەڵدەستێ‌ بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ بۆهەڵبژاردەی وڵاتەكانی جیهان ،

بۆیاریزانانی سێ‌ ئاستی تەمەن 17بۆ19ساڵ ،10 بۆ12 ساڵ و 12 بۆ 14ساڵ، هەڵبژاردەی كوردستان كە بریارە یارییەكانی ئەم پاڵەوانیتیە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ دەست پێكات، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش سەمیر بابۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بۆسایتی گولان گوتی: ئێمە وەكو تیپی هەڵبژاردەی كوردستان ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە تیپی كوردستان رۆژانە ئامادەكارییەكانی خۆمان بەر ێك و پیچكی كردوە چاومان لە ئەنجامی باشە، پێش بینیی دەكرێت تیپەكانی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان بەشدارن دەبن ئێمە لە رووی رێكخستنی پاڵەوانیتەكە زانیارمان هەیە بەڵام لە رووی بەشداری كردنی تیپەكانی بەرامبەرمان كە سێ‌ تیپە هیچ زانیاریكمان نیە وەكو هەڵبژاردەی كوردستان متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە ، هەڵبژاردەی كوردستانیش بەرامبەر هەریەك لە تیپەكانی ( ئەسكۆی فكی نەورێژی وگرێی یی نەروێژی و فلۆی نەورێژی )كە هەر سێ‌ تیپ هی ووڵاتی نەورێژن كە خاوەن لە باوەش گرتنی پاڵەوانیتیەكەن،هەڵبژاردەی كوردستان دووەمجارە بەشداردەبێت لەم پاڵەوانیتیە.

ئەمەش خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستانە لە گروپی ئەی.

هەڵبژاردەی كوردستان- تیپی گرێی رێكەوت 28-7

هەڵبژاردەی كوردستان- ئەسكۆی ف ك رێكەوت 29-7

هەڵبژاردەی كوردستان-فلۆی رێكەوت 30-7
Top