یونس مەحمود یاریزانی هەولێر نیە

یونس مەحمود یاریزانی هەولێر نیە
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی دەنگۆی هاتنی یاریزانی بەتوانای هەڵبژاردەی عێراق و كاپتنی هەڵبژاردەكە یوسن مەحمود لە یەكەیەكی مەشقی یانەی هەولێر بەشداربوو وەكو بەشداری كردنی لە ڕاهێنانەكانی یانەكە پارێزگاری كردن لە ئاستی جەستەیی خۆی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی هەولێرەوە كردوە ، بۆئەم ڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵەش لە بارەی بەشداری كردنی لە مەشقەكانی یانەی هەولێر، عومەر مەجید ڕاهێنەری یانەی هەولێر گوتی: یونس مەحمود تەنیا وەكو مەشق كردن هاتبووە یانەكەمان و رۆژێك مەشقی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدابوو، ئەگەر نا بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە ئێمەوە نەكردوە بۆئەوەی لە ریزی یانەی هەولێر یاری بكات، دواتریش ئێمە پێشمان خۆشە ئەگەریاریزانی ناوبراو بێتە ریزی یانەی هەولێر بۆ ئەوەی درێسی یانەكەمان بپۆشێت، یاریزانی ناوبراو یاریزانێكی بەتوانایە لەسەر ئاستی ولاتانی عەرەبی، بەڵام ئێمەو ئەویش بەهیچ شێوەیەك باسی هاتنمان بۆریزی یانەی هەولێر نەكردوە تەنیا سەردانی هەولێری كردبوو رۆژێك هاتە مەشق لەگەڵ ئێمەئەو دەنگۆیانەی باسیش دەكرێ‌ هیچ ڕاستیەكی تێدانیە و یونس یاریزانی ئێمە نیە.
Top