یانەی نەورۆز ئەمساڵ جیاواز دەبێتبە 300ملیۆن دینار دەچنە نێو كێبڕكێیەكان

یانەی نەورۆز ئەمساڵ جیاواز دەبێتبە 300ملیۆن دینار دەچنە نێو كێبڕكێیەكان
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی شان بە شانی یانەی ئاڵا سەركەوتنی خۆی مسۆگەر كرد بۆ خولی نایابی كوردستان ئەمساڵیش جیا لە ساڵانی تر بە 16 یاریزانی تازە دەچێتە نێو ڕكابەرییەكانی خولەكەو بڕیاری ئەوەشیان داوە نە یاریزانی بیانی و نەهیچ كەمپێكی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نەدەن و لە كوردستانیش خۆیان بۆ ڕكابەرییەكان ئامادە بكەن، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش رزگار عەلی ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بۆگۆڤاری گوڵان وتی: ئەمساڵ سەركەوتووین بۆخولی نایابی كوردستان بەرنامەیەكی تۆكمەمان داڕشتووە بۆئەوەی بچینە نێو ململانێیەكانی خولەكە،بەدەر لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەك یاریزانی بەتوانامان هێناوەتە ریزی یانەكەو گۆڕانكاریی گەورەمان كردووە لەو تیپەی پار سەركەوتووین بۆخولی نایاب ئەم ساڵیش 14 یاریزانی وەرزی ڕابردوومان دوورخستۆتەوەو گرێبەستمان لەگەڵ 17یاریزانی تازە مۆركردووە ئەو یاریزانانەی هێناومانن هەندێكیان لە سلێمانی و هەڵەبجەو چەمچەماڵ ومەخمور هێناومانن،گوتیشی ئەمساڵ دەمانەوێ ژمارەیەكی قورس بین لە خولی نایابی كوردستان نەك تەنیا بەشداربین و هەوڵ بۆمانەوە بدەین،گوتیشی هیچ بەرنامەیەكی ئەوەمان نییە كەمپی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەین،چونكە زۆر جار بۆ ئەو كەمپانە ئەوەندی بە گەشتەكە خەریك دەبن ئەوەندە بە مەشقەكە خەریك نابن،كەمپەكەمان لە كوردستان ئەنجام دەدەین و شوێنی باشی تێدایە لە هەولێرو دهۆك و سلێمانی،گوتیشی ئێمە بە تەواوی گرێبەستەكان 300 ملیۆن دینارمان تەرخان كردوە بۆئەوەی ڕكابەریی بكەین لەسەر ئەنجامی باش، گوتیشی بەرزترین گرێبەست لای ئێمە دوو گرێبەستە ئەویش 24و 23ملیۆن دینارە بۆهەریەك لەیاریزانان (شكارموحسین وئارام كەرەم)،چەندین یاریزانی باشمان هێناوە بە گرێبەستی كەم سوودی باشی لێ دەبینین، یانەكەش هاوكارمان دەبێت من لەگەڵ دەستەی كارگێڕی و سەرۆك دانیشتوومە و تاوتوێمان كردووە و پشتگیریمان دەكەن، هیچ یاریزانێكی پیشەگەر ناهێنینە ریزی یانەكەمان، ئەو یاریزانانەی كە هاتوون بریتین لە هەریەك لە یاریزانان(شكار موحسین وئارام كەرەم وپرسیار عەبدول رەزا وبروسك جەلیل وبەهادین بەكر و گۆران غەفور وئارامە سور).
Top