تیاگۆ سیلڤا دەرگا بەرامبەر بەرشلۆنە دادەخات

تیاگۆ سیلڤا دەرگا بەرامبەر بەرشلۆنە دادەخات
كاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی تیاگۆ سیلڤا هەموو دەرگایەكی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی داخست و دووپاتیكردەوە كە رێز لەبۆندەكەی دەگرێت لەگەڵ یانە دەوڵەمەندەكەی شاری پاریس، پێشتر پاولۆ تۆنیتۆ بریكاری یاریزان تیاگۆ سیلڤا رایگەیاندبوو كە یاریزانی ناوبراو لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت بەڵام هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندنی هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و فەرەنسا ئاماژەیان بەوەدابوو كە تیاگۆ سیلڤا خۆی داوای رۆیشتن دەكات لەدەستەی كارگێڕیی یانەكەی.
لەمباریەوە تیاگۆ سیلڤا ئەم هەواڵانەی رەتكردەوە و لە لێدوانێكدا گوتی : لە هەندێك رۆژنامە هەواڵی جۆراوجۆرم خوێندەوە كەگوایە من داوای رۆیشتن دەكەم بۆ یانەی بەرشلۆنە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ راهێنەر و سەرۆكی یانە بەڵام ئەوە روونادات چونكە من رێز لە بۆندەكەم دەگرم تا 30/6/2017 هەروەها من لێرە زۆر خۆشحاڵم و بەنیازی رۆیشتن نیم.
شایانی باسە ماوەیەكە یانەی بەرشلۆنە چاوی لەسەر یاریزان تیاگۆ سیلڤا داناوە و یاریزانی بەرازیلی یانەی بەرشلۆنە دانیال ئەلڤیس هەوڵی رازیكردنی هاوڕێكەی لەهەڵبژاردەی سیلیساو داوە.
Top